(ABNA24.com) باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان هاوڕێ لەگەڵ جێگری بەڕێوە بەری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە بە ئامادە بوون لە شوێنی مونومنتی قوربانیانی پەلاماری شیمیایی ڕژێمی بەعسی سەدام بۆ سەردەشت لەباکووری ڕۆژئاوای ئێڕان ، بە پێشکەشکردنی گوڵ ، یادی شەهیدانی ئەم پەلامارەیان بەرز ڕاگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " عەلیرەزا کازمی ئەبەدی " باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان لەم ڕێووڕەسمە دا کە بە بۆنەی ساڵوگەڕی پەلاماری شیمیایی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەردەشت بەڕێوە چوو ، وتی: ئێران ساڵی ڕابردوو ئەزمونەکانی خۆی لەمەڕ دەرمان کردنی بریندارانی شیمیایی لە چوارچێوەی سمینارێکی زانستی خستە بەر دەس وڵاتانی تر وهەروا ئامادەیی ئەنجامی ئەم کارەی هەیە . کازمی ئەبەدی وتی: ئەزمونەکانی کادێری پزیشکی ئێران لە مەیدانە جەنگیەکان ولە جەنگەی چەکە شیمیاییەکان بەدەس هاتووە و لەم بارەو تایبەتە . لە پەلاماری شیمیایی ڕژێمی سەدام بۆسەر شارستانی سەردەشت لە ٢٨ی ژوئەنی ١٩٨٧ ، ١١٩ کەس لە خەڵک شەهید وفرەتر لە هەشت هەزار کەسیتریش بریندار بوونە.
/129
٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٢٤
News ID: 956945
باڵوێز ونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان هاوڕێ لەگەڵ جێگری بەڕێوە بەری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە بە ئامادە بوون لە شوێنی مونومنتی قوربانیانی پەلاماری شیمیایی ڕژێمی بەعسی سەدام بۆ سەردەشت لەباکووری ڕۆژئاوای ئێڕان ، بە پێشکەشکردنی گوڵ ، یادی شەهیدانی ئەم پەلامارەیان بەرز ڕاگرت.